AP ١٤٠٠ خەرمانان ٣ ١٩:٥٧

وەزیرێک دەنگی نەهێنا؛

ئەنجامی دەنگی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی بە کابینەی پێشنیارکراوی رەئیسی

ئەنجامی دەنگی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی بە کابینەی پێشنیارکراوی رەئیسی

پاش کۆتایی هاتنی لێکدانەوەی لێهاتوویی وەزیرە پێشنیارکراوەکانی کابینە کە لە رۆژی شەمەوە لە مەجلیس دەستی پێ کردووە، 19 وەزیر دەنگی متمانەیان وەرگرت.

بە پێی هەواڵی مێهر، لە درێژەی دانیشتنی نوێنەرانی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی و پاش کۆتایی هاتنی لێکدانەوەی شیاویەتی وەزیرە پێشنیارکراوەکانی کابینە 19 وەزیر دەنگی متمانەیان وەرگرتووە.

بە پێی ئەم هەواڵە، حسێن باغگوڵی کە بۆ وەزارەتی پەروەردە پێشنیار کرابوو دەنگی وەرنەگرت و ڕەت کرایەوە.

عیسا زارع پوور وەکوو وەزیری پێوەندی و تەکنۆلۆژی، سەید ئیسماعیل خەتیب وەکوو وەزیری ئیتلاعات، سەید ئێحسان خاندووزی وەکوو وەزیری ئابووری، حسێن ئەمیرعەبدوڵاهیان وەکوو وەزیری دەرەوە، بەهرام عەینوڵاهی وەکوو وەزیری تەندروستی، حوجەتوڵا عەبدولمەلیکی وەکوو وەزیری کار، سەید جەواد ساداتی نژاد وەکوو وەزیری کشتوکاڵ، ئەمین حسێن ڕەحیمی وەکوو وەزیری داد، محەمەدڕەزا ئاشتیانی وەزیری بەرگری، روستەم قاسمی وەکوو وەزیری ڕێگا و بان، سەید ڕەزا فاتمی ئەمین وەکوو وەزیری پیشە و کانزا، محەمەد عەلی زوڵفی گوڵ وەکوو وەزیری خوێندنی باڵا، محەمەد مەهدی ئیسماعیلی وەکوو وەزیری ئێرشاد، ئەحمەد وەحیدی وەکوو وەزیری ناوخۆ، سەید عزیتوڵا زەرغامی وەکوو وەزیری میراتی کەلتووری، جەواد ئەوجی وەکوو وەزیری نەوت، عەلی ئەکبەر میحرابیان وەکوو وەزیری وزە و حەمید سەجادی وەکوو وەزیری وەرزش دیاری کران.

News ID 38826

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha